لەگەڵ ئەو جەنگە نەخوازراوەی ئەمریکا و ئیسرائیل سەپاندویانە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا،

08.03.2026
جەماوەر نیوز
لەگەڵ ئەو جەنگە نەخوازراوەی ئەمریکا و ئیسرائیل سەپاندویانە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک هێرشی درۆنی و موشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانە، ژێرخانی ئابوری، ناوچەی گەشتیاری و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی سڤیل لە هەرێمی کوردستان لەلایەن بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی عێراقەوە، بەهۆی ئەو هێرش و هەڕەشانەی گروپە چەکدارەکانەوە گرفت بۆ کارەبای کوردستان و سوتەمەنی بەتایبەت غازی شل دروست بووە، ئەمە وێڕای نائارامی، دڵەڕاوکێ و ترس لەنێو هاووڵاتیاندا لەم مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە. ئەوە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای جەنگەکەوە لەهەوڵی خۆپاراستندایە بۆ دوورکەوتنەوە لە لێکەوتەکان، بەڵام ئەو گروپانە بەردەوامن لە دژایەتی بۆ کورد و کوردستان، لە ڕابردووشدا پیلانگێڕییەکانیان بەردەوامبووە لەچوارچێوەی بڕینی بودجە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان. ئەوەی جێی سەرنجە، حکومەت و هێزە سیاسییەکانی کورستان، نەک وەڵامیان بۆ ئەو هێرشانەی عێراق نەبووە، بەڵکو پاساو بۆ کردەوەکانیان دەهێننەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕاگرێت. ئێمە پێمانوایە، ئەوان لە داواکاری تێناگەن و ئەم هەڵوێستانەش نابێتە ڕێگر لەبەردەم هێرشەکان و لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوامییان دەبێت بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئەوان تەنها لە وەڵام تێدەگەن.
محەمەد حاجی مەحمود
۸ـی مارسی ۲٠۲٦
گوڵەخانە

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ