وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنین

09.03.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی، رایگەیاند، ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنین و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی 295 ملیار و 405 ملیۆن دینار وەک دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی 16 ملیار و 107 ملیۆن و 881 هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار دینارەشی خەرج نەکردووەتەوە کە مانگی ڕابردوو لە تەمولی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی بڕیبوو کە شایستەی ساڵی ڕابردووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامانی سەنگەر بوو، سەرەڕای ئەوەی لەڕێی نووسراوی ڕەسمی و ناردنی تیمی تەکنیکیەوە ڕوونکردنەوەی پێویستیشمان پێدابوون و داوای خەرجکردنی ئەو شایستانەمان کردبوو

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ