ئەنجومەنی وەزیران رۆژێک پشووی راگەیاند

09.03.2026
جەماوەر نیوز
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووی کردە پشووی فەرمیکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی جینۆسایدی کیمیابارانی هەڵەبجە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران: پشووی فەرمی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٦
بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ئازاری ٢٠٢٦، لە سەرجەم وەزارەتەکان، دامەزراوەکانی دەوڵەت و هەموو پارێزگاکان.
ئەم پشووە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی ئەو تاوانە دڕندانەی کە ڕژێمی بەعسی سەدامی دەرهەق بە گەلی عێراق ئەنجامی دان، کە کۆمەڵکوژییەکانی (هەڵەبجە،
ئەنفال، گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕاپەڕینی شەعبانییە، تیرۆرکردنی زانایان و بەئامانجگرتنی پارتە سیاسییەکان) دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارە پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی (١/ یەکەم/ ل) لە یاسای پشووە فەرمییەکان، ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ دەرکراوە.
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران
٩ی ئازاری ٢٠٢٦

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ