جەماوەر نیوز
نرخی کارەبای مۆلیدە چەند دەبێت؟
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
وەزیری نەوتی عێراق: دانوستانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە
16.03.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، داوایان لە هەرێمی کوردستان کردووە، رێگە بدەن بەشێکی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆرییەکانی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهان بکرێت، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە رێککەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەی کەنداو و داخرانی گەرووی هورمزەوە، هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە بە تەواوی وەستاوە، ئەمەش وایکردووە عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کەمتر لە نیوە داببەزێنێت و بەدوای دەرچەی نوێدا بگەڕێت بۆ هەناردەکردن.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە کرد، عێراق پێشتر لە چوارچێوەی پشکی دیاریکراوی ئۆپێک کە 4.4 ملیۆن بەرمیل بوو، رۆژانە نزیکەی 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلی لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە هەناردە دەکرد؛ بەڵام دوو بۆ سێ رۆژ دوای دەستپێکردنی شەڕ لە ناوچەکە، هەناردەکردن وەستا.
روونیشی کردەوە، بەو هۆیەوە، وەزارەتی نەوت ناچار بووە پلانێکی بەپەلە جێبەجێ بکات بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ تەنها 1.5 بۆ 1.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە ئەو بڕەش تەنها بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ و کارپێکردنی پاڵاوگەکانی (باشوور، ناوەڕاست و باکوور)ـە کە رۆژانە پێویستیان بە زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار بەرمیلە، لەگەڵ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا.
نەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە دۆزینەوەی دەرچەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت، عەبدولغەنی رایگەیاند، وەزارەتەکەی دەستی کردووە بە هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری بانیاس لە سوریا و عەقەبە لە ئوردن. بەهۆی نەبوونی بۆری، لە چەند رۆژی داهاتوودا کێبڕکێ (تەندەر) بۆ گواستنەوەی نەوت بە تانکەر بۆ ئەو دوو وڵاتە رادەگەیەنرێت.
لە بارەی هەناردەکردن لە رێگەی تورکیاوە، وەزیری نەوت گوتی: "دانوستانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی رێگە بدەن رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆرییەکانی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهان بکرێت، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە رێککەوتن."
وەستانی کێڵگە زەبەلاحەکان
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حەیان عەبدولغەنی ئاشکرای کرد کە بەهۆی ئەم دۆخەوە، کارکردن لە بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتییەکان راگیراوە، لەوانە: (قورنەی یەک و دوو، مەجنوون، فەیحا، حەلفایە و بوزورگان). لە ئێستادا لە ناوچەی باشوور تەنها هەردوو کێڵگەی (رومێلەی باکوور و زوبێر) لەگەڵ کێڵگەی گازی سیبە لە کارکردن بەردەوامن، ئەوەش بەمەبەستی دەرهێنانی غازی هاوەڵ بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.
دڵنیایی بۆ دابینکردنی بەنزین و گاز
وەزیری نەوت پەیامێکی دڵنیایی دایە هاووڵاتیان کە سەرەڕای وەستانی هەناردەکردن، سەرجەم پاڵاوگەکان بە توانای تەواوی خۆیان کاردەکەن بۆ دابینکردنی بەرهەمە سپییەکانی وەک (بەنزین، گازوایل، نەوتی سپی و غازی شلی ماڵان LPG).
ئاماژەی بەوەشدا کە رۆژانە 6 هەزار تۆن غازی ماڵان بەرهەم دەهێندرێت و وڵاتەکە خاوەنی یەدەگێکی ستراتیژیی غازی ژێرزەوییە کە بڕەکەی زیاتر لە 50 هەزار تۆنە و لە کاتی پێویستدا دەخرێتە بازاڕەوە.
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ڕۆژئاوا ... لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابونی ئەقڵی کوردی
20.02.2026
چی بكرێت بۆ مانەوەی زمانی فەڕمی كوردی
20.02.2026
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
محەمەد حاجی مەحمود تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مەزاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دانا.
16.03.2026
بەڕێز محەمەد حاجی محمود لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە و پێشمەرگەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە وەستان.
16.03.2026
مەسعود بارزانی: هێشتا لە عێراقدا کەسانی شۆڤێنی هەن دژی مافەکانی گەلی کوردستانن
16.03.2026
تورکیا و چەند وڵاتێکی ناوچەکە پێشنیازی دەستپێکردنەوەی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن
16.03.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی