سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: کردنەوەی گەرووی هورمز کارێکی ئاسان نییە

16.03.2026
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، کییەر ستارمر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە گوتارێکیدا رایگەیاند، کردنەوەی گەرووی هورمز کارێکی ئاسان نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، نیازی دانوستان لەگەڵ ئێراندا هەیە سەبارەت بە هاتوچۆی کەشتیوانی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتیشی، "کاتێک شەڕەکە رادەوەستێت، پێویستیمان بە جۆرێک لە رێککەوتنی دانوستاندن لەگەڵ ئێران دەبێت، چونکە ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانان کار دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی ئازادیی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا."
باسی لەوەشکرد، "هەزاران سەربازمان لە قوبرس هەیە و سێ کەتیبەی فڕۆکەی جەنگیش بۆ رێگریکردن لە هێرشەکانی ئێران چالاکن"، هەروەها جەختی کردەوە، کردنەوەی گەرووی هورمز کارێکی ئاسان نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گەرووی هورمز بەتەواوی دانەخراوە، گوتیشی، هاتوچۆی کەشتییەکان، بە مەرجی تایبەت، رێگەپێدراون جگە لەو کەشتی و بەلەمانەی کە دوژمنی ئێرانن

بابەتی هاوشێوە