یەکێتی ئەوروپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وزە کۆدەبێتەوە

16.03.2026
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، وەزیرانی وزەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا زنجیرە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی جەنگی نێوان (ئەمریکا و ئیسرائیل) لەگەڵ ئێران، کە بووەتە هۆی هەڵکشانی بەرچاوی نرخی وزە و دروستکردنی بارگرانی بۆ بەکاربەران و کۆمپانیاکان لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا.
ئۆرسولا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، ئاماژەی بەوە کردووە تەنیا لە 10ڕۆژی یەکەمی جەنگەکەدا، نرخی گاز لە یەکێتی ئەوروپا بە رێژەی 50% و نرخی نەوت بە رێژەی 27% بەرزبووەتەوە. ئەم هەڵکشانە توندە بووەتە هۆی ئەوەی تێچووی هاوردەکردنی سووتەمەنی فۆسیڵی بۆ وڵاتانی ئەندام بە بڕی 3 ملیار یۆرۆ "نزیکەی 3.5 ملیار دۆلار" زیاد بکات.
ئەم جەنگە بە دووەم قەیرانی گەورەی جیۆپۆلیتیکی دادەنرێت کە لە ساڵانی دواییدا نرخی وزەی شێواندووە. تائێستاش 27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا لەسەر چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ئەم ناسەقامگیرییە دابەشن؛ لە کاتێکدا فۆن دێر لاین پێشنیاری دیاریکردنی "بنمیچێک" بۆ نرخی گاز دەکات، وڵاتی ئیتاڵیا داوا دەکات میکانیزمی دیاریکردنی نرخی کاربۆن بۆ ماوەیەک رابگیرێت.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر دابینکردنی سووتەمەنی و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی نرخی فاکتۆری وزە. هەروەها وەزیرانی وزە باس لە پێشنیارێکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکەن بۆ باشترکردنی تۆڕە کارەباییە نێودەوڵەتییەکان و خێراکردنی رێکارەکانی مۆڵەتدان.
لە لایەکی ترەوە، دمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین رایگەیاند: "دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ بازاڕە جیهانییەکان، دوای لادانی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی نەوتەکە دەگوازنەوە، دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی بازاڕی وزەی جیهانی

بابەتی هاوشێوە