دوو پۆلیس بە هۆی تۆمارکردنی دیمەنی هێرشێکی سەر بەغدا و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، سزادران.

18.03.2026
جەماوەر نیوز
دوو پۆلیس بە هۆی تۆمارکردنی دیمەنی هێرشێکی سەر بەغدا و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، سزادران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی ڕێساکانەوە سزای توندی بەسەر دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی ڕەسافەدا سەپێندرا ئەویش بە هۆی ئەوەی دیمەنی هێرشە درۆنییەکەی سەر هۆتێل ڕەشیدی بەغدایان تۆمار کردووە و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاند، ڕەفتارەی ئەو پۆلیسانە بە پێشێلکارییەکی ڕاشکاوانەی ڕێنمایی و فەرمانە سەربازییەکان دادەندرێت کە وێنەگرتن لە کاتی دەوام و بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەک کە کار بکاتە سەر ڕێڕەوی کارە ئەمنییەکان، قەدەغە دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەسەر پەرۆشیی خۆی بۆ چەسپاندنی دیسپلینی سەربازی و پابەندبوون بە پیشەییبوون دەکاتەوە، و ڕایدەگەیەنێت کە چاوپۆشی لە هیچ ڕەفتارێک ناکات کە لە چوارچێوە یاساییەکان دەربچێت یان زیان بە سەلامەتی ڕێکارە ئەمنییەکان بگەیەنێت.

بابەتی هاوشێوە