جەماوەر نیوز
نرخی کارەبای مۆلیدە چەند دەبێت؟
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە لەنێوان ناساندنی وەک جینۆساید و بەربەستەکانی قەرەبوکردنەوەی یاسایی تانیا طاهر
19.04.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە:
لەنێوان ناساندنی وەک جینۆساید و بەربەستەکانی قەرەبوکردنەوەی یاسایی
تانیا طاهر
شازدەی ئازار تەنها یادەوەرییەکی تراژیدی نییە لە مێژووی گەلی کورددا، بەڵکو دۆسیەیەکی یاسایی کراوەیە کە تا ئێستاش چاوەڕێی دادپەروەریی و جێبەجێکردنی پابەندییە دەستورییەکان دەکات. سەرەڕای ئەوەی کە کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە لایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠١٠ وەک تاوانی جینۆساید ناسێندرا، بەڵام پرۆسەی قەرەبوکردنەوەی قوربانییان هێشتا لە بازنەی بەڵێنە سیاسییەکاندا ماوەتەوە.
یەکەم: بەرپرسیارێتی کۆمپانیا بیانییەکان لە یاسای نێودەوڵەتیدا
یەکێک لە ڕەهەندە هەرە گرنگ و فەرامۆشکراوەکانی ئەم کەیسە، بەرپرسیارێتی ئەو کۆمپانیا بیانییانەیە (بەتایبەت ئەڵمانی، فەرەنسی، و هۆڵەندی) کە کەرەستەی خاوی کیمیایی و تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی گازی ژەهراوییان بە ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو فرۆشتووە. لە ڕووی یاساییەوە:
• هاوبەشی لە تاوان: ئەم کۆمپانیایانە بەپێی "یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی" بەرپرسیارن، چونکە بەبێ ئەو کەرەستە خاوانە ڕژێمی بەعس نەدەبووە خاوەنی ئەو جبەخانە و کەرەستە کیمیاییانە.
• پێشینەی یاسایی: کەیسی "فرانس ڤان ئەنرات" لە دادگاکانی هۆڵەندا سەلماندی کە دەکرێت ڕێکاری یاسایی دژی دابینکەرانی چەکی کیمیایی بگیرێتەبەر. پێویستە حکومەتی فیدراڵ و ڕێکخراوە یاساییەکان داوای "قەرەبووی مادی" لەم کۆمپانیایانە بکەن بە تایبەت بۆ تەرخانکردنی بۆ ناوەندە تەندروستی و ژینگەییەکانی هەڵەبجە.
دووەم: بنەما دەستوورییەکانی قەرەبووکردنەوە
دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراق چەند ماددەیەکی ڕوونی تێدایە کە حکومەتی فیدراڵ پابەند دەکات بە قەرەبووکردنەوە، لەوانە:
ماددەی (١٣٢/ یەکەم): دەڵێت: "دەوڵەت پابەندە بە چاودێریکردنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و زیانلێکەوتووانی کردەوە نادادپەروەرانەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو". ئەم ماددەیە مافێکی دەستوورییە و نابێت ببەسترێتەوە بە ململانێی سیاسی نێوان هەولێر و بەغداد.پێویست بوو لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو تائێستا بەردەوام ئەم مافە بە خاوەن مافەکانی هەڵەبجە بدرایە.
هەروەها ماددەی (١١٢): کە باس لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتەکان دەکات، دەبێت "زیانەکانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە ڕژێمی پێشوو" وەک ئەولەویەت هەژمار بکرێت.
سێیەم: هەڵەبجە وەک پارێزگا؛ مافێکی یاسایی نەک پاداشت
تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، تەنها گۆڕینی ناونیشان نییە، بەڵکو وەرگرتنی شایستە داراییەکانە بەبێ ئەم هەنگاوە یاساییە، شارەکە ناتوانێت بودجەی پەرەپێدانی سەربەخۆ و قەرەبووی پێویست بۆ ژێرخانی وێرانکراوی وەربگرێت.
بۆیە لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین مانەوەی دۆسیەی هەڵەبجە بەبێ قەرەبوی کردەیی، بەردەوامییە بەو ستەمەی کە لە ساڵی ١٩٨٨ بەرامبەرخەڵکی نیشتمانپەروەری ئەو شارە کرا. ئەرکی یاسایی حکومەتی فیدراڵە کە هەڵەبجە وەک "ناوچەیەکی کارەساتبار" بناسێنێت و سندوقێکی نیشتمانی بۆ قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەوی قوربانییان دابمەزرێنێت، چونکە دادپەروەری تەنها بە ناساندنی تاوانەکە بەدی نایەت، بەڵکو بە گێڕانەوەی مافەکان تەواو دەبێت. وە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە وەک پارێزەری ئەم دۆسیەیە ڕۆڵی هەبێت تەنها لەم یادەدا بە مەراسیم و بەیاننامە و دەربڕینی هاوخەمی بۆ خەڵک و قوربانیەکانی بەرپرسیارێتی نیشان نەدات.
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ڕۆژئاوا ... لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابونی ئەقڵی کوردی
20.02.2026
چی بكرێت بۆ مانەوەی زمانی فەڕمی كوردی
20.02.2026
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
23.01.2026
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
23.01.2026
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
23.01.2026
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە لەنێوان ناساندنی وەک جینۆساید و بەربەستەکانی قەرەبوکردنەوەی یاسایی تانیا طاهر
19.04.2026
شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە لافاو دروست بوو، کەشناسیش رایگەیاند، شەپۆلەکە تا دووشەممە بەردەوام دەبێت.
19.04.2026
بەهای ئەمڕۆی دراوەكان بەرامبەر دۆلار لەبازاڕەكاندا
19.04.2026
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە
19.04.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی