
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جەماوەر نیوز
حاجیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە بڕیارێكی بانكی ناوەندیی عیراق سوودمەندبن بەوەرگرتنی بڕی دوو هەزار دۆلار لەبانكەكان بە نرخی فەرمی.
بڕیارەكەی بانكی ناوەندی عیراق تایبەتە بە حاجیانی عیراق و كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەجۆرێك حاجیان دەتوانن سەردانی هەریەك لە بانكەكانی ڕەشید، رافیدەین، بانكی عیراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بانكی ناسك ئیسلامی، بانكی جیهان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەكانی (A-B) كراوە و داوا كراوە، هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێت بەو كەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە.
ئەو حاجیانەی هەرێمی كوردستان كەبۆ ئەمساڵ ناویان گەڕاوەتەوە دەتوانن لەمڕۆوە سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكە، لەكاتی سەردانیكردنی هەر بانكێك یان كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو پێویستە داواكار پاسپۆرت و ڤیزەی حەجی پێبێت، لەو ناوەندەكەی دۆلارەكەی لێ وەردەگرن، زانیاری تەواوی حاجیانیان لەڕێی كیوئاڕكۆدەوە لایەو دەتوانن پارەكانیان پێبدەن.
ئەمساڵ پێ،ج هەزارو 120 هاوڵاتی لەهەرێمی كوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعودیە ناویان گەڕاوەتەوە. ئەو هاوڵاتییانە لە 9 و 10ی مانگی داهاتوو گەشتەكەیان بەپاس تا دەروازەی عەرعەر دەستپێدەكەن، لەوێوە بەفڕۆكە دەگەیەنرێنە شاری جەددەی سعودیە.
