سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ت پێویسته بیزانیت
05.02.2024
وێنەکان
جەماوەر نیوز
وه‌رگێڕانى له‌ئینگلیزییه‌وه: والى عه‌لی
مرۆڤ زیره‌کترین زینده‌وه‌ره له‌جیهاندا. له‌شى ئه‌م زینده‌وه‌ره چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه که لهزیندهوهرهکانى تر‌ى جیاده‌کاته‌وه. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌کى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به مرۆڤ:
· پێست گه‌وره‌ترین ئه‌ندامى جه‌سته‌ى مرۆڤه‌و یارمه‌تى پاراستنى له‌شى مرۆڤ ده‌دات له‌و هۆکاره ده‌ره‌کییانه‌ى ده‌بنه‌هۆى نه‌خۆشی. پێستى جه‌سته‌مان ته‌نها به‌رگێک نیه بۆ داپۆشینى ماسولکه‌و ئێسک و ئه‌ندامه‌کانى تر، به‌ڵکو سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، وه‌ک رێکخهرێکى پله‌ى گهرمیى له‌ش کارده‌کات.
· موزیک و کتێب سهرچاوهگهلێکى نایابن بۆ یارمه‌تیدانى ده‌ماخ. فێربونى زمانێکى تر‌و خوێندنه‌وه‌ى کتێب و ژه‌نینى ئامێرێکى موزیک و گوێگرتن له موزیک ده‌کرێ یارمه‌تى حه‌وانه‌وه‌ى ده‌ماخ بده‌ن و وا له‌و ئه‌ندامه گرنگه‌ى جه‌سته بکه‌ن رونتر کاربکات.
· دڵ حه‌زى لهچایه. خواردنه‌وه‌ى چا یارمه‌تى که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ترسیى جه‌ڵته‌ى دڵ، ده‌دات.
· قوتدانى ژه‌مه‌خواردنێک له‌لایه‌ن ده‌مه‌وه چه‌ند خوله‌کێکى پێده‌چێت، به‌ڵام ههرسبونى ته‌واوه‌تى چه‌ند سه‌عاتێکى پێویسته.
· بۆ پاراستنى ئێسکه‌کانت به‌شێوه‌یه‌کى ته‌ندروست، پێویستت به ڤیتامین دى و کالسیۆمه.
· له‌شى مرۆڤ زیاتر له 650 ماسولکه‌ى تێدایه.
· ئه‌گه‌ر به‌ڕوتى بخه‌ویت، کالۆرییه‌کى زیاتر ده‌سوتێنیت وه‌ک له‌وه‌ى به جله‌وه بخه‌ویت. به‌گوێره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک، خه‌وتن به‌بێ جلوبه‌رگ لاشه‌ت به ساردى ده‌هێڵێته‌وه‌و میتابۆلیزم (سوڕى خۆراکی)ى جه‌سته‌ت خێراده‌کات، ئه‌مه‌ش پێویستى به وزه‌یه‌کى زیاتر ده‌بێت.
· راکردن بۆ کۆئهندامهکانى لاشه به‌سوده. لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌فتانه 10 بۆ 18 میل راده‌که‌ن، کۆئهندامێکى به‌رگریى به‌هێزیان هه‌یه.
· ناوکى دیسکى بڕبڕه‌کانى پشت که به‌درێژایى بڕبڕه‌ى پشت بونیان هه‌یه، به‌شێکى زۆرى له‌ئاو پێکهاتووه، بۆیه وشکبونه‌وه ده‌کرێ ئازارى پشت دروستبکات.
· گورچیله وه‌ک ئامێرێکى پاڵاوتن له له‌شدا کارده‌کات. ئه‌م دوو ئه‌ندامه، رۆژانه زیاتر له 300 جار خوێن ده‌پاڵێون و پێویستیان به‌بڕێکى زۆر ئاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌کانى خۆیان به‌باشى جێبه‌جێبکه‌ن. سه‌ربارى ئه‌وه‌ش خواردنه‌وه‌ى بڕێکى زۆر ئاو ده‌کرێ چرچولۆچیى پێست که‌مبکاته‌وه.
· بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ورو ته‌ندروست بمێننه‌وه، جومگه‌و ماسولکه‌کانیش پێویستیان به ئاوه.
· لوت هه‌رگیز بۆنى بیرناچێته‌وه. لێکۆڵینه‌وه ده‌ریخستووه که لوتى مرۆڤ ده‌توانێت زیاتر له 50 هه‌زار بۆنى جیاواز بناسێته‌وه.
· حاڵه‌تێکى ته‌ندروستى هه‌یه به‌ناوى کاردانه‌وه‌ى ههستیارئامێز. بریتییه له‌کاردانه‌وه‌ى کۆئه‌ندامى به‌رگریت بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کى هه‌ڵه که ئه‌و کۆئه‌ندامه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر لاشه‌ت، تێیده‌گات.
· چالاکترین به‌شى جه‌سته، ماسولکه‌کانى چاوه. ئه‌م ماسولکانه رۆژانه زیاتر له سه‌د هه‌زار جار ده‌جوڵێن.
· هه‌رچه‌نده گه‌شه‌کردنى جه‌سته له‌ته‌مه‌نێکى دیاریکراودا ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام لوت و گوێ هه‌رگیز له‌گه‌شه‌کردن ناوه‌ستن. هه‌ر بۆیه لاى خۆمان باوه که ده‌ووترێت: پیاو که پیربوو لوتیشى گه‌وره‌ده‌بێت!!
· ژماره‌ى ئه‌و رژێن و کۆتاییهدهمارانهى له‌هه‌ر ئینجێکى بنى پێدا هه‌یه، له هى هه‌ر به‌شێکى تر‌ى جه‌سته زیاتره.
· پێست زیاتر له هه‌زار جۆرى جیاواز به‌کتریاى له‌سه‌ر ده‌ژی، به‌هۆى ئه‌مه‌وه روکارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ندامه زه‌به‌لاحه‌ى جه‌سته به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام خۆى تازه‌ده‌کاته‌وه. پێست نزیکه‌ى 28 رۆژى پێده‌چێت بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ى خۆی.
· سیى ته‌ندروست ره‌نگى په‌مه‌ییه. ئه‌گه‌ر جگه‌ره زۆر بکێشیت، ره‌نگى تۆخ ده‌بێت.
· چالاکى ده‌ماخ به‌گوێره‌ى وهزر ده‌گۆڕێت. له‌پله‌ى گه‌رماى سارددا ده‌ماخى که‌سانى که‌مته‌مه‌ن، چالاکتره.
· نزیکه‌ى له‌سه‌دا 25ى کۆى ئێسکه‌کانى جه‌سته‌ت، ده‌که‌وێته ناو پێته‌وه.
سه‌رچاوه: کتێبى زانیاریخانه/ چاپى 33هه‌م/ والى عه‌لی/ زانیاریى ژماره 155 بۆ 1
بابەتی هاوشێوە
ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: وەرگرتنی تێچووی حەجمان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 درێژکردەوە و لەدوای ئەو وادەیەوە بەهیچ شێوەیەک تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد
له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان
رێژه‌ى بارانى 12کاتژمێرى رابردوو
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
29.01.2024
سوکایه‌تى و بێڕێزى له‌پاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێته‌وه
02.07.2025
ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
02.07.2025
كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه به‌كوێ گه‌شت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی