ڕیاڵ مەدرید سوورە لەسەر هێشتنەوەی ڤینیسیۆس

22.11.2025
جەماوەر نیوز
ەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید سوورە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی بەڕازیلی، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا دانوستانەکان تووشی بەربەست بوون.

سەرەڕای دابەزینی ئاستی یاریزانەکە لەم دواییانەدا، بەڵام یانەکە هێشتا بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە پڕۆژەی داهاتووی خۆی دادەنێت. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەورەترین بەربەست بریتییە لە داواکارییە داراییە زەبەلاحەکانی یاریزانەکە، چونکە ڤینیسیۆس هەوڵدەدات مووچەیەکی هاوشێوەی ئەوەی کیلیان مباپێ بەدەستبهێنێت، جگە لە بوونی گرژی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕاهێنەر "چابی ئەلۆنسۆ".

سەرەڕای ئەمانەش، یانەکە بەرەو خێراکردنی گفتوگۆکان هەنگاو دەنێت بۆ ڕازیکردنی ئەم باڵە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە لە حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، ئەمەش بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە هەر قەیرانێک لە داهاتوودا.

هەرچەندە هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە دواین یاریی یانەكەدا فیكەی ناڕەزاییان بۆ ئەو یاریزانە لێدا و ئەمەش یاریزانەكەی نیگەران كرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنەكانی بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە لابرد. 

بابەتی هاوشێوە