جەماوەر نیوز
نرخی کارەبای مۆلیدە چەند دەبێت؟
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
گواردیۆلا دەستنیشانی دەکات مانچستەر سیتی پێویستی بە چییە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید
18.03.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری مانچستەر سیتی، جەختی کردەوە کە تیپەکەی توانای ئەنجامدانی "ریمۆنتادا" و گۆڕینی ئەنجامەکەی هەیە بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە ئەمشەو سێشەممە بەڕێوەدەچێت.
مان سیتی یارییەکەی ئەمشەو دەست پێدەکات لەکاتێکدا بە ئەنجامی 0-3 دواکەوتوە لە یاری چوندا کە هەفتەی ڕابردو لە یاریگای "سانتیاگۆ برنابیۆ" لە مەدرید بەڕێوەچو. قەرەبوکردنەوەی جیاوازییەکی لەو شێوەیە تەحەدایەکی سەختە بۆ هەر تیپێک، چ جای بەرانبەر تیپێکی وەک ڕیاڵ مەدرید کە 15 جار نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەی بەدەستهێناوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، مان سیتی بەتایبەت لە سەردەمی پڕ لە دەستکەوتی گواردیۆلادا، ڕاهاتوە لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی سەختترین تەحەداکان و دروستکردنی شەوی تایبەت لە یاریگای "ئیتیحاد" لە مانچستەر.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا، گواردیۆلا دوپاتی کردەوە کە تیپەکەی پێویستی بە پێشکەشکردنی یارییەکی نمونەیی (میسالی) هەیە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید و بەدەستهێنانی بلیتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشت.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕونی کردەوە کە ئەمە بۆنەیەکە دەبێت چێژی لێ وەربگیرێت و قەدری بزانرێت، جەختیشی کردەوە کە هیچ گومانێکی لە ئامادەیی یاریزانەکانی نییە بۆ ئەم ئەرکە و وتی: "ئەمە یاری تۆپی پێیە و زۆر شت دەکرێت ڕو بدات، ئەم وەرزشە فێری کردوین کە زۆر شت لە یەک یاریدا دەگۆڕێت، دەبێت سەرنج بدەین و سەرەتا هەوڵ بدەین یارییەکە ببەینەوە، پاشان دەبینین چی ڕودەدات".
ئەو ڕاهێنەرەی کە بە "فەیلەسوف" ناسراوە، وتیشی: "زۆربەی یاریزانەکان لەم ئەزمونەدا نوێن و ئێمە هەمان ئەو گروپەی ساڵانی پێشو نین، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەمە ئەزمون و هەلێکی ناوازەیە بۆ هەوڵدان".
گواردیۆلا ئاشکرای کرد: "من نیگەران نیم لە دروستکردنی هەل، دڵنیام کە دەتوانین ئەوە بکەین، بەڵکو بابەتەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە چۆن بەرگری دەکەین؛ ئەرکەکە زۆر گەورەیە و تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرانبەر مەدرید ئاسان نییە، ئەنجامی یاری چونیش دڵخۆشکەر نییە".
هەروەها وتی: "بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمە لێرەین، لە یاریگای ئیتیحاد هەمیشە دەتوانین بە یارمەتی هاندەرانمان جۆش و خرۆش دروست بکەین و یارییەکی باش پێشکەش بکەین، ئەمەش بەهۆی ئەو یاریزانە بەهرەمەندانەی هەمانە. دەبێت بە باشی بەرگری بکەین و یاریزانەکان لە شوێنی گونجاوی خۆیاندا بن".
ئاماژەی بەوەش کرد کە تیپەکە هەوڵ دەدات بگاتە گۆڵ و بەرگری لە بۆشاییەکان بە باشترین شێوە بکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستیان بە یارییەکی بێ کەموکوڕی هەیە لە زۆر لایەنەوە بۆ ماوەی 90 خولەک و وتی: "بێگومان دەتوانین هەل دروست بکەین، ئەگەر لەبەردەم گۆڵدا یەکلاکەرەوە بین و بەتایبەت ئەگەر بە باشی بەرگری بکەین، ئەوا چانسمان دەبێت".
ڕاهێنەرەکە هەندێک لە "گەڕانەوە" (ریمۆنتادا) بەناوبانگەکانی مان سیتی لە یاریگای ئیتیحاد وەک سەرچاوەی ئیلهام بۆ تیپەکەی بەبیرهێناوەوە و وتی: "یارییەکەی ئەستۆن ڤێلا لە کۆتا یاری خولی ئینگلیزی ساڵی 2022 گەڕانەوەی دڵخوازی منە، کاتێک تاوەكو خولەکی 74 بە دو گۆڵ دواکەوتبوین و لە ماوەی 12 خولەکدا سێ گۆڵمان کرد. گەڕانەوەی سەرسوڕهێنەری تریشمان هەبووە لەم پاڵەوانێتییەدا، بەڵام بەهۆی وردەکاری بچوکەوە چوینەتە دەرەوە، بۆیە دەبێت یارییەکە لە زۆر لایەنەوە بێ کەموکوڕی بێت".
لە کۆتاییدا وتی کە هاندەران و بڕیارەکانی ناوبژیوان و زۆر شتی تر دەبێت لە بەرژەوەندی ئەوان بن، وتیشی: "ئەمە وەک یاری کۆتایی وایە و هەست دەکەم بە هەموو توانایەکمانەوە هەوڵ دەدەین، بەڵام ئایا سەرکەوتو دەبین یان نا، ئەوە نازانم
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ڕۆژئاوا ... لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابونی ئەقڵی کوردی
20.02.2026
چی بكرێت بۆ مانەوەی زمانی فەڕمی كوردی
20.02.2026
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ئازار
18.03.2026
عەباس عێراقچی داوا لە جیهان دەکات بێنە ناو کەمپەینی دژایەتیکردنی شەڕی دژی ئێران
18.03.2026
نرخى زێڕ بەرز دەبێتەوە
18.03.2026
لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە
18.03.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی