جەماوەر نیوز
نرخی کارەبای مۆلیدە چەند دەبێت؟
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
چەند پەیامێکی گرنگ لە ئەربێلواوە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید
18.03.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر بردنەوەیان لە مانچێستەر سیتی پێشاندا و دەڵێت "چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مەدرید تایبەتە و ئێمە بەرامبەر باشترین یانەکانی ئەورووپا یاریی دەکەین."
ئەلڤارۆ ئەربێلوا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای بردنەوەی لە مانچێستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی "وەکو ئەوەی دوێنێ گوتم، بابەتەکە پەیوەندی بە کوالێتی و رەفتار و بەهرەی یاریزانەکانەوە هەیە، بردنەوە لەم دوو یارییەدا ئاڵۆزە و ئاسان نەبوو، چونکە بەرامبەر تیپێکی گەورە وەستاین و خاوەنی پێکهاتە و راهێنەرێکی مەزنە، ئاسان نەبوو. زۆر کەمبوون ئەوانەی پێشبینی ئەوەیان دەکرد ئێمە لە هەردوو یارییەکەدا دەیبەینەوە، بەڵام بردمانەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کارەیە کە یاریزانەکان ئەنجامیانداوە و بەتەواوی شایەنی ئەمەن."
لەبارەی ئەوەی ئایا لە رووی تاکتیکەوە لە گواردیۆلای بردووەتەوە؟ ئەربێلوا دەڵێت "هەرگیز ناوێرم بڵێم کە لە رووی تاکتیکییەوە لە پێپ گواردیۆلام بردەوە، چونکە ئەو نزیکەی 1000 یاریی وەک راهێنەر ئەنجامداوە. ئەو نازناوی زۆری بردووەتەوە. ئێمە رووبەڕووی یەکێک لە باشترین تیپەکانی ئەوروپا بووینەوە و بەهۆی کار و کۆششی یاریزانەکانمانەوە سەرکەوتین، کە تێگەیشتن لەوەی داوامان لێکردبوون. وەکو راهێنەرێک هەمیشە خوێندنەوە بۆ رکابەرەکانمان دەکەم و دەبینم چۆن ئازاریان بدەم. بڕوام وایە ئەم سەرکەوتنە وەک گروپێک بەهێزمان دەکات، ئەمە بۆ من نییە بەڵکو بۆ یاریزانەکانە، چونکە شایەنی ئەم پاداشتەن لەبەر ئەو هەوڵەی دەیدەن. بارودۆخێکی ئاسان نەبوو بەهۆی دابڕانی یاریزانی زۆرەوە، بەڵام ئێمە بە خێزانی و بە تیم دەمێنینەوە ئەمە کلیلی ریال مەدرید بووە لە هەر کاتێکدا کە لە رابردوودا بووەتە پاڵەوان."
راهێنەری ریال مەدرید لەبارەی پێکانی کۆرتواوە بە رۆژنامەڤانانی گوت "کۆرتوا هەستی بە کەمێک ناڕەحەتی کرد، ویستی بەردەوام بێت، بەڵام پێویست نەبوو هیچ سەرکێشییەک بکەین، چونکە چوار رۆژی دیکە یارییەکی کۆتایی دیکەمان هەیە، کە دێربییەکی زۆر گرنگە. ئێمە بەختەوەرین کە گۆڵپارێزێکی دیکەی گەورەی وەک لۆنینمان هەیە، کە جێگەی متمانەیە. ئەرکی ئەو ئاسان نییە. سەبارەت بە ئێمباپێ، زۆر دڵخۆشم بە بینینی لە نێو یاریگادا. بینیم بە خێرایی یاری دەکرد. هەستێکی زۆر باشی هەبوو، تاوەکو رۆژی یەکشەممە دەبینین چی دەکەین."
ئەلڤارۆ ئەربێلوا باس لە رووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن لە قۆناخی داهاتوودا و دەڵێت "دەزانین خولی پاڵەوانەکان بۆ ریال مەدرید تایبەتە، بەڵام ئێمە رووبەڕووی باشترین تیپەکانی ئەوروپا دەبینەوە، وەکو مانچێستەر سیتی، ئێستاش بایرن میونشن، رەنگە لە داهاتوودا پاریس سان جێرمان، نازانین. بەڵام ئەگەر بمانەوێت بییانبەینەوە، دەبێت وەک ئەمڕۆ و وەک شەش رۆژ لەمەوپێش یاری بکەین. هەروەها پێویستت بە کەمێک بەختیش هەیە. دەبێت کەمێک باشتر بیت و بەختت هەبێت، وەک چۆن پێموایە لەم دوو یارییەدا کەمێک بەختمان هەبوو، بەڵام شایەنی ئەوە بووین لە مان سیتی ببەینەوە، ئێمە 5-1 لێمان بردنەوە، بۆیە ئەم ئەنجامە هەموو شتێک دەڵێت. بەردەوام دەبین، چاومان لە داهاتووە و بەرەو رووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن دەڕۆین
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ڕۆژئاوا ... لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابونی ئەقڵی کوردی
20.02.2026
چی بكرێت بۆ مانەوەی زمانی فەڕمی كوردی
20.02.2026
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ئازار
18.03.2026
عەباس عێراقچی داوا لە جیهان دەکات بێنە ناو کەمپەینی دژایەتیکردنی شەڕی دژی ئێران
18.03.2026
نرخى زێڕ بەرز دەبێتەوە
18.03.2026
لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە
18.03.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی