سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
مه‌سرور بارزانى: پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کوردستان بکه‌ین به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى پێ زانست و مه‌عریفه
29.05.2023
وێنەکان
جەماوەر نیوز
* کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى کوردستان بکه‌ین به ناوه‌ندێک بۆ وه‌دیهێنانى ئاواته‌کان
رۆژى یه‌کشه‌ممه 5/28 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاهه‌نگى ده‌رچوونى قوتابیانى زانکۆى ئه‌مه‌ریکى کوردستان له دهۆک به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
له ڕێوه‌ڕه‌سمه‌که‌دا سه‌رۆکى حکومه‌ت گوتارێکى به زمانى ئینگلیزى پێشکه‌ش کرد که ئه‌مه‌ش ده‌قى وه‌رگێڕدراوى گوتارى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه :
به‌ڕێز سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی
به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
میوانه به‌ڕێزه‌کان، کاربه‌ده‌ستان و مامۆستایانى زانکۆى ئه‌مه‌ریکى کوردستان
ئه‌و دایک و باوکه به‌ڕێزانه‌ى که شانازن به رۆڵه‌کانیانه‌وه، به‌تایبه‌تى ده‌رچووانى خولى ئه‌مساڵ (2023)
به‌خێربێن بۆ زانکۆى ئه‌مه‌ریکى کوردستان
ئه‌مشه‌و ئێمه لێره ئاماده‌ین بۆ ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ى ئه‌و سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وته گرنگه‌ی، قوتابیانى زانکۆى ئه‌مه‌ریکى کوردستان به‌ده‌ستى هێناوه، که پاش ساڵانێک له کارى ڕژد و هه‌وڵ و کۆششى به‌رده‌وام، ده‌بێته خاڵێکى وه‌رچه‌رخانى ژیانیان.
له‌م ساته به‌دواوه، ئیتر تواناکان به‌رجه‌سته ده‌بن و ئیتر هیمه‌تى ئێوه‌ش بۆ وه‌دیهێنانى ده‌ست پێده‌کات، ئه‌و خهونانهشى که به‌درێژایى ساڵانى خوێندنتان لێره هه‌تانبوو، هێدى هێدى دێنه دی. ئه‌و زانیارى و زانسته‌ى فێرى بوون، ئێوه‌ى به ته‌واوى ئاماده کردووه تا ببنه سه‌رکرده له‌و بوارانه‌ى خۆتان و که‌سانى پێشه‌نگ بۆ گه‌له‌که‌مان. ئیتر هه‌ر یه‌ک له ئێوه ده‌چنه گۆڕه‌پانى کار و کۆششه‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه تواناى ئه‌نجامدانى گۆڕانکارییتان ده‌بێ.
پێوه‌ند به به‌شێکیش له ئێوه، به‌دڵنیاییه‌وه جیهانێکى فراونتر چاوه‌ڕێتانه، ئه‌و به‌شه‌تان ڕوو له به‌ناوبانگترین و به‌رزترین دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى خوێندن ده‌که‌ن و له‌و ده‌زگا گرنگانه درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن. بێگومان ئه‌وانه‌ى ئه‌و ڕێگه‌یه هه‌ڵده‌بژێرن، به‌و زانسته‌ى له‌م زانکۆیه فێرى بوون، له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌و قۆناغه، چونکه خوێندن له زانکۆى ئه‌مریکى کوردستان، به‌باشى رێى بۆ خۆش کردوون تا له‌و دامه‌زراوه ناوداره نێوده‌وڵه‌تییانه درێژه به خوێندنتان بده‌ن.
ئه‌مه ئه‌و کاره‌یه که من به‌تایبه‌تى شانازیى پێوه ده‌که‌م، ئاخر له ساڵى (2012)دا بیرۆکه‌ى ئه‌وه‌م لا دروست بوو که ده‌زگایه‌کى زانستیى ئه‌کادیمى دابمه‌زرێنم که گه‌نجانى لێهاتووى کۆمه‌ڵگه‌که‌مان له‌ئامێز بگرێت و ببێته ناوه‌ندێک که رێز له گه‌نجانى به‌هره‌مه‌ند و هه‌وڵده‌ر بگرێت و خه‌ڵاتیان بکات، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وانه بڕه‌خسێنێت که له رێگه‌ى تره‌وه نه‌یانتوانیوه بارودۆخه سه‌خته‌کانیان تێپه‌ڕێنن.
به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م دیدگایه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ش کردم و من سوپاسگوزارى پشتیوانییهکهیم و هه‌روه‌ها له‌پاى پاڵپشتیى به‌رده‌وامیشى بۆ وه‌به‌رهێنان له تواناکانى لاوان وه‌دیهێنانى و ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر بۆ کوردستان، دیسان سوپاسگوزارییم.
به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مڕۆ نزیکه‌ى 70% قوتابیانى زانکۆى ئه‌مه‌ریکى کوردستان له چه‌ندین جۆرى سکۆله‌رشیپ له زانکۆکه ده‌خوێنن. ئه‌و قوتابیانه‌ش سه‌ر به چین و توێژه جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ن و له بوارى جیاواز و هه‌مه‌ڕه‌نگدا به‌هره‌مه‌ندن، هێزێکى هانده‌ر و پشتیوانیشن بۆ ئاینده‌مان. بۆیه له‌نێو حه‌ره‌مى ئه‌م زانکۆیه‌دا، ته‌نیا به هه‌وڵ و کارى رژد و کۆششى به‌رده‌وام، سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێت، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى سه‌ر به کام چین و توێژى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تیى کۆمه‌ڵگه‌ن و بێ حسابکردن بۆ ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و دینى و نه‌ژادى و ره‌گه‌زی.
زانکۆى ئه‌مه‌ریکى کوردستان، شوێنێکه بۆ یه‌کسانیى ده‌رفه‌ته‌کان، ئه‌م دامه‌زراوه ئه‌کادیمییه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاکانى که‌سایه‌تى و بیر و ئهندیشهى مه‌لا مسته‌فاى بارزانییه، ئه‌و ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌یه‌ى که ته‌لارى سه‌ره‌کیى ئه‌م زانکۆیه به‌ناوى ئه‌وه‌وه ناودێر کراوه، هه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌شه که حکومه‌ت و گه‌لى کوردستان به هاوبه‌شى هه‌وڵ ده‌ده‌ن جێگیرى بکه‌ن و بنیاتى بنێن، ئه‌م زانکۆیه شوێنێکه که تیایدا شایسته‌کان براوه ده‌بن و مه‌عریفه و داهێنان دوو هێزى پاڵنه‌ر ده‌بن تیایدا و پێشه‌نگه‌کان خه‌ڵات ده‌کرێن.
بێ هیچ گومانێک، کاتێ تۆ له کوردستان وه‌به‌رهێنانى مرۆیى ده‌که‌یت، ژینگه‌یه‌ک ده‌دۆزیته‌وه که نه‌ک هه‌ر به تواناکانت ئاشنایه، به‌ڵکوو تۆ خۆشت ئاماده‌ساز ده‌بیت و حه‌ز ده‌که‌یت پرۆژه‌ى له‌سه‌ر بنیات بنێیت. ئه‌وانه‌ش له‌بیر ناکه‌ین که له ئێمه زیره‌کترن، یاخود ئه‌وانه‌ى ئه‌و بیرۆکانه ده‌هێننه سه‌ر مێز که ئێمه بیرمان لێ نه‌کردوونه‌ته‌وه، ئێمه پێشوازى له‌وانیش ده‌که‌ین.
ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کوردستان بکه‌ین به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى پێ زانست و مه‌عریفه، متمانه‌ى ته‌واویشم هه‌یه به‌وه‌ى که ئه‌وانه‌ى ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ درێژه‌دان به خوێندنیان، دواى ئه‌وه‌ى خوێندن ته‌واو ده‌که‌ن، هۆکارى موقنیع و گرنگیان ده‌بێ بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان، ئه‌رکى ئێمه ئه‌وه‌یه که ژینگه‌یه‌کى گونجاو ولهبارى وه‌ها بخولقێنین که سه‌رنجى باشترین گه‌نجه‌کانى وڵاته‌که‌مان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات رابکێشین.. من ئه‌مشه‌و ئه‌و به‌ڵێنه ده‌ده‌م و پابه‌ندیش ده‌بم پێیه‌وه و به دروستى کار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌که‌م.
خوشک و برایانى به‌ڕێز..
ئێمه له گۆڕانکارى ناترسین، کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کانى تر‌ى جیهانى ده‌وروبه‌رمان، به به‌رده‌وامى پێش ده‌که‌وێت، ئێمه‌ش له کاتێکدا که شانازى به مێژوو و کو‌لتوور و دابونهریتى جوانى خۆمانه‌وه ده‌که‌ین، له هه‌مانکاتدا واى ده‌بینین که گه‌لێ جار خۆگونجاندنیش له‌گه‌ڵ ڕووداو و گۆڕانکارییه‌کانى جیهاندا شتێکه ناکرێ ده‌ستبه‌ردارى بین.
ئه‌م بانگهێشته‌ى من بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێز له‌مشه‌ودا، له کاتێکدایه که کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌جێندایه‌ک په‌یڕه‌و ده‌کات، که ئامانجى به‌هێزکردنى کێبهرکێکاریى ئابوورى و کۆمه‌ڵگه‌که‌مان و ده‌سته‌به‌رکردنى بناغه‌یه‌کى پته‌وتر و خۆڕاگرتره. وه‌دیهێنانى ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش کارێکى ئاسان نیه، له سه‌روبه‌ندى سه‌رکردایه‌تیکردنى ئه‌م دهستپێشخهرییشدا هه‌وڵێکى زۆرم داوه تا متمانه‌ى گه‌لى کوردستان به‌ده‌ست بێنم، جا چ له که‌رتى گشتیی‌دا به پله‌ى یه‌که‌م، یان له که‌رتى بانکی، کشتوکاڵى و تایبه‌تدا.
ئه‌و بڕه پارانه‌ى له پرۆسه‌ى چاکسازییدا بۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، دووباره له گه‌شه‌پێدانى ئابووریى کوردستاندا وه‌به‌رهێنانى پێده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ بنیاتنانى داهاتوویه‌کى باشتر و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى کاراتر.
ئه‌مشه‌و من به‌رامبه‌ر ئێوه راوه‌ستاوم و لێره‌وه هانتان ده‌ده‌م که له شوێنى کاره‌کانتان به باشترین شێوه توانا و به‌هره‌کانتان وهگهێ بخه‌ن، حه‌زیش ده‌که‌م ئه‌و راستیه بزانن که ئه‌وه‌ى من لێره‌دا وه‌ک رێنووێنى به ئێوه‌ى ده‌ڵێم، له ژیانى رۆژانه‌ى خۆمدا پیاده‌ى ده‌که‌م.
لێره به‌دواوه، ئێمه له‌م ئه‌رکه‌دا پێکه‌وه‌ین، پێشنیارتان بۆ ده‌که‌م تا پێکه‌وه وه‌ک تیمێک کوردستانێکى به‌هێزتر بنیات بنێین، پێکه‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بنیات ده‌نێین که شانازى به بیره‌وه‌رى و قوربانییه‌کانى بابوباپیرانمانه‌وه بکات و وڵاتێک بنیات بنێین ببێته جێگه‌ى شانازى بۆ ئێمه و بۆ ئه‌وانیش، ئێمه ده‌توانین ئه‌و کاره بکه‌ین و ده‌شیکه‌ین.
پێم خۆشه ئه‌مشه‌و ئه‌م په‌یامه به باشى وه‌ربگرن و له‌گه‌ڵ خۆتاندا بیبه‌ن بۆ هه‌ر جێیه‌ک که بۆى ده‌چن: یه‌که‌م - باش تواناکانى خۆتان بزانن و تێبگه‌ن له‌وه‌ى که ئێوه تواناى ئه‌نجامدانى گۆڕانکارییتان هه‌یه.
دووه‌م: خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێکى به‌هێز و بوێر بن.
ئه‌و بیرکردنه‌وه رهخنهگرانهیهى لێره فێرى بوون، به‌هره‌یه‌کى پێویسته له کاروانى ژیانتاندا. ئێوه ده‌توانن و پێویسته ئاسۆى سنووره‌کانتان فراوانتر بکه‌ن و راستیه‌کان به ده‌سه‌ڵات بڵێن، ئه‌و بهشداریکردنهشتان پێشوازیى لێ ده‌کرێت.
بۆ ئه‌وانه‌ى له‌نێو ئێوه‌دا له بوارى کارسازییدا پێشه‌نگن، حکومه‌تى کوردستان هانتان ده‌دات و پێشم خۆشه پێتان ڕابگه‌یه‌نم که به‌م زووانه پرۆسه‌یه‌کى گرنگ له بوارى پێدانى قه‌رز و پێدانى پڕۆژه راده‌گه‌یه‌نین. دواتر هه‌ر ئه‌مساڵ ورده‌کاریى زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ین. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى پێویسته، پڕۆسه‌که پێشبڕکێکارانه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه هان ده‌دات که خوازیارى سه‌رکێشین و بیرۆکه‌ى داهێنه‌رانه‌یان هه‌یه و بوێریى ئه‌وه‌یان هه‌یه که هه‌وڵ بده‌ن خه‌ونه‌کانیان وهدى بێنن. پێویسته بزانن که هه‌موو کۆمپانیا گه‌وره‌کانى دونیا له بیرۆکه‌یه‌ک و بوێرییه‌که‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن و دواتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆن.
ئێمه و ئێوه پێکه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین و کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى کوردستان بکه‌ین به ناوه‌ندێک بۆ وه‌دیهێنانى ئاواته‌کان.
پێم خۆشه رێز و ستاییشى خۆم ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه‌ى زانکۆى ئه‌مه‌ریکى کوردستان و سه‌رکرده ئه‌کادیمییه‌کانى بکه‌م، که هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ به‌ڕێوه‌بردن و رێکخستنى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى خولى ئه‌مساڵ له‌م ئێواره‌یه‌دا، ئه‌و به‌ڕێزانه گرووپێک له خانمان و پیاوانى ماندوونه‌ناسن و پابه‌ندن به‌و به‌هایانه‌ى ئێمه هیوامان خواست له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا هه‌ستیان پێ بکه‌ین. کاره‌کانتان نه‌وه دواى نه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆڵى کاراى ده‌بێت له‌وه‌ى ئه‌م زانکۆیه بکاته یه‌کێک له باشترین زانکۆکانى ناوچه‌که.
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئه‌وپه‌ڕى رێز و سوپاس و پێزانینى خۆم بۆ جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى ده‌رببڕم، بۆسهرکردایهتیکردن و ئه‌وپه‌ڕى خه‌مخۆرى و دڵسۆزى و کۆششکردنى له‌پێناو گه‌لى کوردستاندا، به‌ڕێزیان هه‌میشه نیشتمانپهروهرێکى بیروباوهێ پته‌وه و به فه‌زڵى پشتیوانیى گه‌وره‌یان بۆ پرۆسه‌ى خوێندن، ئێمه ئه‌مشه‌و لێره‌دا خۆمان ده‌بینین.
ده‌رچووانى خۆشه‌ویست، پێم خۆشه بیرتان بهێنمه‌وه، سه‌رکه‌وتن ته‌نیا به سامانێکى مادى و دانپێدانانێکى کۆمه‌ڵایه‌تى پێناسه ناکرێت. سه‌رکه‌وتن واته ده‌ستنیشانکردنى ئامانج، واته دروستکردنى کاریگه‌ریى ئه‌رێنى و ژیانێکى پێ له ده‌ستکه‌وت. سه‌رکه‌وتن واته ئارامگرتن، که‌وتنه شوێن ئامانجه‌کانى ژیان و زانینى به‌هاى خۆت له جیهانێکدا که ده‌یه‌وێ له به‌هات که‌م بکاته‌وه.
کاتێک خۆتان بۆ قۆناغى داهاتووى ژیان ئاماده ده‌که‌ن، ده‌بێ کاریگه‌ریى هاوسۆزى و هاوئاهه‌نگیتان له‌پێش چاو بێت. وه‌ک سه‌رکرده‌ى گه‌نج، ئێوه ئێستا چه‌ندین به‌رپرسیاره‌تیى به‌کۆمه‌ڵتان له‌ئه‌ستۆدایه تا ببنه پاڵپشت بۆ دادپه‌روه‌ریى کۆمه‌ڵایه‌تى و بانگه‌شه‌کار بۆ یه‌کسانی. هیواخوازم ئه‌و به‌هایانه‌ى له‌م زانکۆیه‌دا فێریان بوون له ته‌واوى کاروانى ژیانتاندا پێوه‌ى پابه‌ند بن.
به ده‌ستى واڵاوه نه‌زانراوه‌کان له‌ئامێز بگرن، چونکه گه‌شه‌سه‌ندنى راسته‌قینه له جیهانه ته‌مومژاوییه‌کاندا ڕوو ده‌دات. سه‌رکێشى بکه‌ن، له هه‌ڵه‌کانتان فێر بن و به‌رده‌وام بن له تێپه‌ڕاندنى ئه‌و سنوورانه‌ى له‌و باوه‌ڕه‌دان ده‌توانن تێیانپه‌ڕێنن. له‌بیرتان بێت، گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وته‌کان له مێژوودا، له رێگه‌ى به‌ها جێگیره‌کان و نه‌رمى و بوێرییه‌وه له‌دایک بوون.
ده‌رچووانى خۆشه‌ویست... کاتێک ئێوه ده‌چنه ناو ئه‌و قۆناغه نوێیه‌ى ژیانتان، مه‌هێڵن ترس ببێته له‌مپه‌ر له ڕێگه‌تاندا، به‌ڵکوو بیکه‌نه سووته‌مه‌نى تا به‌ره‌و پێش پێى بڕۆن. ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى له پێشتانن پێشوازییان لێ بکه‌ن چونکه ئه‌وانه ده‌رفه‌تن با له‌ده‌ستتان نه‌چن، ئاخر هیچ سنوورێک نیه بۆ تواناکانى ئێوه، بۆیه من متمانه‌ى ته‌واوم هه‌یه که کاریگه‌ریى گه‌وره‌تان له‌سه‌ر جیهان ده‌بێت.
ئاهه‌نگى ده‌رچوونى ساڵى (2023)تان لێ پیرۆز بێت، بێ دوودڵى هه‌نگاو بنێن و به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن، خه‌ونه‌کانتان به‌دى بێنن، جیهان بکه‌نه شوێنێکى باشتر، داهاتوو له‌ده‌ست ئێوه‌دایه، من دڵخۆش ده‌بم که شاهیدى ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌کانى ئێوه بم.
بابەتی هاوشێوە
ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: وەرگرتنی تێچووی حەجمان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 درێژکردەوە و لەدوای ئەو وادەیەوە بەهیچ شێوەیەک تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد
له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان
رێژه‌ى بارانى 12کاتژمێرى رابردوو
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
29.01.2024
سوکایه‌تى و بێڕێزى له‌پاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێته‌وه
02.07.2025
ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
02.07.2025
كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه به‌كوێ گه‌شت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی