جەماوەر نیوز
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
بۆچئ مادۆرۆ لە دەسەلات لابرا؟
21.08.2023
وێنەکان
جەماوەر نیوز
لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرادا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دیدگای خۆی بە شێوازی تایبەتی خۆی جێبەجێ کرد و نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلای لە دەسەڵات لابرد، ئەمەش دوای چەندین مانگ لە گەمارۆدانی وڵاتەکەی بە قسە و تۆمەتبارکردنی بە تێوەگلان لە بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەمریکا.
ئەو ئۆپەراسیۆنە، کۆتایی بە هەڵمەتێکی فشاری چڕ هێنا کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی مادۆرۆ بوو لە پۆستەکەی، کە سەرەتا بە دانانی خەڵاتێکی ٥٠ ملیۆن دۆلاری لە مانگی ئابی ڕابردوودا دەستی پێکرد.
ئیدارەی ترەمپ پڕۆسەی دەستگیرکردنی مادۆرۆی لە جەرگەی وڵاتەکەیەوە یان وەک هەندێک ناوی دەبەن “ڕفاندنی” وەک پڕۆسەی جێبەجێکردنی یاسا وێنا کرد کە پشت بە تۆمەتەکانی ئەمریکا دەبەستێت، هاوکات بانگەشەکردن بۆ ئەو گێڕانەوەیەی کە ناوبراو شەرعییەتی وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا نییە بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا “دەستکاری ئەنجامەکان کراوە”، وەک ئەوەی ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس باسی کردووە.
لە وتارێکدا کە ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە بڵاوی کردووەتەوە، ٦ هۆکاری سەرەکی خستووەتەڕوو کە پاڵی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە نا، هەوڵی لابردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا بدات:
١– دوژمنی ژمارە ١ لە هەردوو ئەمریکا (باکوور و باشوور):
بۆ کۆشکی سپی، مادۆرۆ سەرچاوەی کێشەکان بوو کە سنوری ڤەنزوێلای تێپەڕاندبوو، بەرپرسان وەک کەسێکی خراپ سەیریان دەکرد کە یارمەتی کەسانی خراپی دیکەی داوە لە نیوەگۆی ڕۆژئاوادا.
ئیدارەی ترەمپ سەیری ڤەنزوێلا، هەروەها کوبا و نیکاراگوا دەکات وەک کارەکتەری سەرەکی لە “میحوەری سۆسیالیزم”، لەگەڵ خستنە ژێر چاودێریی کۆڵۆمبیاش، کە مانگی ڕابردوو ترەمپ هۆشداریدا لەوەی گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا پێویستە “ئاگادار بێت” سەبارەت بە لێشاوی کۆکایین بۆ ناو ئەمریکا.
ئیدارەی ئەمریکا ئەوەی نەشاردووەتەوە کە ناکۆکییەکەی لەگەڵ ڕژێمە سۆسیالیستەکەی مادۆرۆ پەیوەندی بە ئایدۆلۆژیاوە هەبووە بە هەمان ئەندازەی پەیوەندی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.
٢– بەقاچاخبردنی کۆکایین:
ویلایەتە یەکگرتووەکان بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڤەنزوێلا تێوەگلاوە لە بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی پشتیوانی دەوڵەت بۆ باندە ناسراوەکان، هەروەها ترەمپ مادۆرۆی تۆمەتبار کرد بەوەی بە ئەنقەست ئەندامانی ئەم گرووپانە ڕەوانەی ئەمریکا دەکات.
بەپێی ئەکسیۆس، هەواڵگری ئەمریکا ساڵی ڕابردوو لە یاداشتێکی نهێنیدا بینیویەتی کە مادۆرۆ بە کردەیی کۆنترۆڵی بەسەر هەندێک لەم گرووپانەدا نەبووە، ئەمەش بووە هۆی تووڕەیی هەندێک بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ، بەڵام ئەوە ڕێگر نەبوو لەوەی لائیحەی تۆمەت ئاراستەی مادۆرۆ بکرێت کە وردەکاریی پەیوەندییەکان بە قاچاخی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەخاتەڕوو.
واشنتۆن بەرەنگاربوونەوەی “بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەکان”ی کردە بیانوو بۆ ئاراستەکردنی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر بەلەمەکان لە دەریای کاریبی و زەریای هێمن بە پاساوی گومانی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە چەند مانگی ڕابردوودا.
٣– نەوت:
ترەمپ بانگەشەی ئەوەی دەکرد ڤەنزوێلا، کە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا، نەوتی ئەمریکای “دزیوە”، بە بەڵگەی دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکان دوای خۆماڵیکردنی نەوتی ڤەنزوێلا.
ترەمپ ڕۆژی شەممە ٣- ١- ٢٠٢٦ دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ وتی ئەمریکا ژێرخانی نەوتی ڤەنزوێلا دەگەڕێنێتەوە و قەرەبووی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە دەکاتەوە کە لە پرۆسەکانی دەستبەسەرداگرتندا زیانیان بەرکەوتووە.
٤– کۆچ:
داڕمانی ئابووری و سەرکوتکاری لە سایەی ڕژێمی مادۆرۆدا بووە هۆی کۆچێکی بەکۆمەڵ، بەجۆرێک لە ماوەی دەیەیەکدا ٨ ملیۆن ڤەنزوێلی هەڵاتوون، کە ئەمە “گەورەترین شەپۆلی کۆچی بەکۆمەڵە لە مێژووی نوێی ئەم نیوەگۆیەی زەویدا” بەپێی ئەنجومەنی ئەتڵەسی، ئەمەش کێشەی بۆ ئەمریکا دروستکرد، بەتایبەت کاتێک سەرۆک ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢٥ گەڕایەوە سەر دەسەڵات، و کەمکردنەوەی لێشاوی کۆچبەران بۆ ئەمریکا یەکێک بوو لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی بەرنامە هەڵبژاردنەکەی.
٥– زێڕ:
ویلایەتە یەکگرتووەکان پێی وایە یەدەگە زەبەلاحەکەی زێڕی ڤەنزوێلا یارمەتی وڵاتەکەی داوە بۆ خۆڕاگرتن لە بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی چەندین ساڵ، لە ڕێگەی بەکارهێنانی بۆ کڕینی چەک یان سووتەمەنی یان دابینکردنی پارەی کاش.
٦– دۆستە بیانییەکانی مادۆرۆ:
ڤەنزوێلا هاوپەیمانە لەگەڵ زۆرێک لە دوژمنانی ئەمریکا، هەندێک لە لایەنگرانی ترەمپ دەستگیرکردنی مادۆرۆیان بە هۆشدارییەک بۆ “هێزە دوورە دەستەکان” وەسف کرد بۆ ئەوەی لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا دووربکەونەوە.
چین بە گەورەترین کڕیاری نەوتی ڤەنزوێلا دادەنرێت و ئیدانەی دەستوەردانەکانی ئەمریکای کردووە لە ڤەنزوێلا.
هەروەها ئێران و باڵەکەی (حیزبوڵڵای لوبنانی) لەژێر دروشمی “میحوەری یەکێتی” کە لەسەر دژایەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دامەزراوە، هاوپەیمانن لەگەڵ ڤەنزوێلا.
هەروەها ڕووسیا و ڤەنزوێلاش پەیوەندییەکی درێژخایەن بەیەکەوە دەیانبەستێتەوە.
تەنها سەرەتایەکە
لە کاتێکدا ترەمپ ڕایگەیاند؛ ئەمریکا ڤەنزوێلا “بەڕێوەدەبات” تا ئەو کاتەی “گواستنەوەیەکی گونجاو ئەنجام دەدرێت”، خۆی و تیمەکەی هۆشدارییەکی توندیان ئاراستەی سەرکردەکانی دیکە کرد لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا،کە ناوی نەهێنان بەوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا ڕوویدا “تەنها سەرەتایە”.
دیارترین شت لەم چوارچێوەیەدا، ئەو هەڕەشەیە بوو کە ترەمپ ئاراستەی گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیای کرد، و ئەو هۆشدارییەی مارکۆ ڕوبیۆ دایە کوبا، بەوەی ڕەنگە دوای ڤەنزوێلا نۆرەی ئەوان بێت.
لە نێوان تۆمەتەکانی ڤەنزوێلا بۆ ئیدارەی ئەمریکا بەوەی ئامانجی لەم “دەستدرێژییە” دەستبەسەرداگرتنی نەوت و سامانەکانی وڵاتەکەیە، و هەندێک کاردانەوە کە لە نێوان دەربڕینی ترس لە لێکەوتەکانی ئەم کارەی ئیدارەی ترەمپ و ڕەخنەگرتن لێی دەهات و دەچوو، زۆرێک بە چاوی نیگەرانییەوە سەیری ئەم پێشهاتانە دەکەن و پێیان وایە بزمارێکی نوێیە لە تابووتی یاسا و دابونەریتە نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها بەبێ هیچ گومانێک دەیسەلمێنێت کە ڕێکخراو و دەستە نێودەوڵەتییەکان کە دەبێت ئەرکیان یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی و ململانێکانی نێوان وڵاتان بێت، کەوتوونەتە دەرەوەی بازنەی خزمەتکردن لە سایەی فەرامۆشکردنیان لەلایەن هێزە گەورەکانی جیهانەوە، کە هیچ بەڵگەیەکی بەرجەستەیان بۆ تۆمەتەکانیان دژی ڕژێمی ڤەنزوێلا پێشکەش نەکرد و بەبێ هیچ پەردەیەکی یاسایی یان چەترێکی نێودەوڵەتی جوڵەی سەربازییان لە دژی ئەنجامدا.
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
سەردەمی (کۆیلە - دکتاتۆرەکان)
14.01.2026
تیرۆر و ڕەگەزپەرستی دوو دیوی دراوێکی قەڵب!
21.12.2025
مەرسومەکەی شەرع
23.11.2025
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
باخچەلی: ئۆجەلان ئازاد دەکرێت
03.02.2026
نرخی گەشتی عومرە دوو هێندە بەرز دەبێتەوە
03.02.2026
پەرلەمانتارێکی دیاری بەریتانیا پشتیوانی لە کوردانی رۆژائاوای کوردستان دەکەم
03.02.2026
باران و تەرزە دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت
03.02.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی