سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
شیرین حوسێن : زیاتر له 4 ترلیۆن دینار وه‌ك پێشینه دراوه به هاووڵاتیان
11.02.2022
وێنەکان
جەماوەر نیوز
شیرین حوسێن ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه پسپۆرییه‌كان، له دبدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، تیشكی خسته‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌و پێشینانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاووڵاتیانی داوه كه له ئێستادا نوێترین بڕیاری حكومه‌ت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پێشینانه چییه و چۆن ئاسانكاریی بۆ هاووڵاتیان كراوه و به چ شێوه‌یه‌ك لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌و پێشینانه‌ی هاووڵاتیان وه‌ریانگرتووه سزای دواكه‌وتنی هاتۆته سه‌ر، چۆن بوو حكومه‌ت بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ده‌ركردن؟
شیرین حوسێن : ماوه‌یه‌كه نووسراو و پێشنیازی زۆرمان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز كردووه‌ته‌وه، له باره‌ی لێخۆشبوونی سوودی دواكه‌وتنی ئه‌و پێشینانه‌ی كه هاووڵاتیان وه‌ریان گرتووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی دیراسه‌ی خۆی كردووه و به‌رزی كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رووی خۆی، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، ئێستا خۆشبه‌ختانه ئه‌م بڕیاره ده‌رچووه و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانه، كه لێره‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌و روونكردنه‌وه بده‌م له كاتی خۆی حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی چوار تریلیۆن دینار قه‌رزی وه‌كو پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و نیشته‌جێبوون و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری به هاووڵاتیان داوه، ئه‌مه لۆدێكی زۆره هه‌تا ئێستا به هاووڵاتیان دراوه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك بارودۆخی ناهه‌موار هاووڵاتیان نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست به ده‌نگ ئه‌وه‌وه بێن كه ئه‌و پشكانه‌ی له‌سه‌ریانه بیگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌مه‌ش وای لێ هاتووه زۆربه‌ی هاووڵاتیان سوودێكی زۆری دواكه‌وتن چووه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕه‌ی وه‌ك پێشینه وه‌ریانگرتووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م هاووڵاتیانه نه‌توانن به هۆی زۆریی كه‌ڵه‌كه‌بوونی سووده‌كه، پێشینه‌كه‌ی بده‌نه‌وه. خۆشبه‌ختانه حكومه‌تی هه‌رێم به‌و لێخۆشبوونه هه‌ستاوه كه ئه‌مه هه‌لێكی زێڕینه و داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م به ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌وه بچن و به هه‌لی بزانن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشینه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشینه‌كان له بڕیاره‌كه هاتووه كه تا ئێسته شتی وا نه‌بووه له هه‌مان كاتدا له سوودی دواكه‌وتن لێیان خۆش ده‌بن له‌و بڕه پێشینه‌یه‌ی كه وه‌ریشیان گرتووه له بڕی 15%ی بڕه پاره‌كه‌ی خۆش ده‌بێت.
ئه‌م لێخۆشبوونه كێ ده‌گرێته‌وه و مه‌رجه‌كانی چین؟
شیرین حوسێن : پێویسته ئه‌و كه‌سه كه هه‌موو پشكه‌كانی له سه‌ریه‌تی و هه‌موو پێشینه‌كه‌ی كه وه‌ریگرتووه له ماوه‌ی 90 ڕۆژی كاركردن بۆ بانكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆیه ئه‌و كات سوومه‌ند ده‌بێت و بڕیاره‌كه ده‌یگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو بڕه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه و پێشینه‌كه‌ی پاكتاو كرد، ئه‌و كاته له هه‌موو سوودی دواكه‌وتنه‌كه لێخۆشبوو‌ن ده‌یگرێته‌وه، سه‌باره‌ت به 90 ڕۆژی كاركردنه‌كه ده‌مه‌وێ بۆ هاووڵاتیانی ڕوون بكه‌مه‌وه واته بانكه‌كان 90 ڕۆژ كار له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ن، ئینجا هه‌ر پشوویه‌كی فه‌رمی یان ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه دێته پێش و بانكه‌كان ده‌وام ناكه‌ن، ئه‌مانه بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی 90 ڕۆژ كار بكرێت. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان 28 بانكی پسپۆڕیمان هه‌یه، كه ئه‌م بانكانه پێشینه‌یان داوه، كه بانكه‌كانیش بریتین له بانكی خانووبه‌ره، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، نیشته‌جێكردن، هاووڵاتی له كامه بانك پێشینه‌ی وه‌رگرتووه، پێشینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه هه‌مان بانك، چونكه دۆسیه‌كه‌ی له‌وێیه، ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌گه‌ڵ خۆی بیبات، ئه‌و كارته‌یه كه به‌ر له وه‌رگرتنی پێشینه‌كه بۆی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشینه‌كه‌ی پێ وه‌ربگرێت، كه ئه‌و كارته ناوی سیانی و ژماره‌ی دۆسیه‌ی تێدایه. ئه‌گه‌ر هاووڵاتی ئه‌و كارته‌ی نه‌مابێ یان لای نه‌بێت، ئه‌و كات بانكه‌كان به سیستمی كۆمپیوته‌ری ناوه‌كه‌ی ده‌دۆزنه‌وه و كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، یانیش ئاساییه به كارتی نیشتمانی یان ناسنامه‌ی باری شارستانی ئه‌و كاره‌ی بۆ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی وه‌كاله‌تیان بۆ كه‌سێك كردووه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه وهكالهنامهی لا بێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چ شێوه‌یه‌ك ئاسانكاریی بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه كرد كه پێشینه‌یان وه‌رگرتووه؟
شیرین حوسێن : ئه‌وانه‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌یان هه‌یه، هه‌یانه له ده‌ره‌وه‌ی شار 25 ملیۆنیان وه‌رگرتووه و ناوشاریش 20 ملیۆن دینار ، وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه هه‌یانه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه و خه‌ڵكێش هه‌یه هه‌ندێكی گه‌ڕاندۆته‌وه، تاكه ڕێگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له كاتی خۆی پێشینه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه ته‌نها سزای دواكه‌وتنمان بۆ داناون كه به گشتی %10 یه به‌ڵام له كشتوكاڵ %12 یه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ بره پاره‌یه‌كی پێشینه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه ڕه‌نگه بڕه پاره‌یه‌كی زۆر تا ده‌گاته 5-6 ملیۆن دینار سزای دواكه‌وتنی كه‌وتۆته سه‌ر ، هی وا هه‌یه سزاكه‌ی گه‌یشتۆته 13 ملیۆن دینار، بۆیه ئێستا هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی پێشینه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه، وه ئه‌وانه‌ی سزاكه‌یان له 13 ملیۆن به‌ره‌و خواره هیچیان لێ وه‌رناگیرێت، له هه‌مانكاتیشدا له‌و بڕه‌ی كه له سه‌ریه‌تی %15 لێخۆشبوونی بۆ ده‌كرێت كه تا ئێستا كار ئاسانی وا نه‌كراوه له پێشتر.
داتا و ورده‌كاریی وه‌رگرتنی پێشینه‌كان به گوێره‌ی پارێزگاكان چۆنه؟
شیرین حوسێن : ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له پێشینه‌كان سوودمه‌ند بوون، نزیكه‌ی 231.474 كه‌س سوودمه‌ندبوون به هه‌موو جۆره‌كانی پێشینه، زیاتر له 4 ترلیۆن دینار بۆ پێشینه دراوه كه نیوه‌ی زیاتری نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له پارێزگای هه‌ولێر 72.181 كه‌س له پێشینه‌كان سوودمه‌ندبوون، زیاتر له ترلیۆنێك دینار دراوه به خه‌ڵك و زیاتر له هه‌شتسه‌د ملیار دینار تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت، له پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه 107.230 كه‌س له پێشینه‌كان سوودمه‌ند بوون، ترلیۆنێك و پێنجسه‌دو نه‌وه‌دو دوو هه‌زار ملیۆن دینار وه‌كو پێشینه وه‌رگیراوه و زیاتر له 735 ملیار دینار نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت، له پارێزگای دهۆكیش 52.063 كه‌س له پێشینه‌كان سوودمه‌ند بوون و ترلیۆنێك و چل میارو چوارسه‌دو چوارملیۆن دراوه‌ته‌وه پێشینه‌كان و زیاتر له 684 ملیار نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت.
بابەتی هاوشێوە
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
شاندی عێراق و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌دان
زانیاری له‌باره‌ی ناردنی 700 ملیاره‌كه ڕاگه‌یه‌نرا
ئه‌مرۆ شاندێكی عێراق ده‌گاته هه‌رێم
بۆ ساڵی نوێی خوێندن زیاتر له سه‌د و په‌نجا هه‌زار خوێندكاری پۆلی یه‌كه‌م تۆمار كراوه
وه‌زیری دارایی ده‌گاته به‌غدا
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
29.01.2024
سوکایه‌تى و بێڕێزى له‌پاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێته‌وه
02.07.2025
ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
02.07.2025
كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه به‌كوێ گه‌شت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی