سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
محەمەدی حاجی محمود: ڕه‌نگه زۆربه‌ی بڕیاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت
05.04.2022
وێنەکان
جەماوەر نیوز
محەمەدی حاجی مەحمود ڕۆژی یەکشەممە سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، محەمەدی حاجی مەحمود لەم گفتوگۆیەدا باس لە بەشێک لە تەوەری کۆبونەوەکە و ئەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بارزانی-دا باسی کردووە، بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە عێراقی و کوردییەکان، دەشڵێت” لەم ڕۆژانەدا وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە هەولێر بۆ لای بارزانی. ”
” بەردەوام لەسەر هێڵی تیلفۆن بووم لە گەڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی یان له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك بافڵ تاڵه‌بانی”
لە سەرەتای قسەکانیدا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ لای مەسعود بارزانی محەمەدی حاجی مەحمود وتی ” له‌ڕاستیدا ماوه‌یه‌ك بوو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درا كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێت، ئه‌و گیروگرفت و قه‌یرانانه‌ی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه له‌ڕاستیدا كوردیش یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان باجی زۆری قه‌یرانه‌كان ده‌دات، من ڕه‌نگه له ڕاگه‌یاندن باسم نه‌كردبێت، به‌ڵام من به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فون بووم چ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی یان له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك بافڵ تاڵه‌بانی ته‌نانه‌ت له‌ئه‌ڵمانیاش نه‌خۆش بووم له‌وێشه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فون بووم له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووش هه‌ر هه‌وڵمدا باشبوو كاك بافڵ سه‌ردانی جه‌نابی كاك مه‌سعودی كرد، من به‌رده‌وام بووم له‌وانه و نه‌وه‌ستاوم به‌ڵام ڕه‌نگه له ڕاگه‌یاندن باسم نه‌كردبێت. ”
” بەم هۆکارانە سەردانی کاک مەسعودم کرد ”
بە بڕوای ئەو سەرکردە کوردە لە ئێستادا دۆخەکان بەرەو خراپی دەڕوات، لەو ڕووەوە محەمەدی حاجی مەحمود وتی” ئێستاش ئه‌مجاره‌یان من بارودۆخه‌كان به‌گرژی و مه‌ترسی ده‌بینم له هه‌رێمی كوردستان و له عێراق و له ناوچه‌كه واته شته‌كان وایانلێهاتووە، ڕه‌نگه زۆربه‌ی بڕیاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، به‌ڵكو هه‌ندێك له بڕیاره‌كان له ده‌ره‌وه بدرێت، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه سه‌ردانی به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانیم كرد، له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخانه قسه‌مانكردووه و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه بۆته كێشه‌ی هه‌موو لایه‌ك هه‌روه‌ها كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد، كێشه‌ی شیعه و شیعه، كێشه‌ی كورد و شیعه، كێشه‌ی سونه و ئه‌وانی تر، ئه‌مانه هه‌مووی باسمكردووە له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌كه، موشه‌كه‌كانی ئێران كه له هه‌رێمی كوردستانی داوه ئه‌مانه كۆی باسه‌كان بوو له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی قسه‌مانكردووه، ئه‌وه‌ی من بینیم، لێكگه‌یشتنی باش هه‌بووه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ش له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌ویش یه‌كێكه له كێشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌مانكردووه، راوبۆچوونه‌كانی كاك مه‌سعود باشبوون به‌گشتی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئاشتیدایه له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندایه كه هه‌نگاوی بۆ بنرێت، ڕه‌نگه ئه‌وە ڕووبدات. ”
” لە بەغدادیشەوە داوایان لێکردوم، به‌ڵام ڕه‌نگه وه‌فدیش له‌به‌غداده‌وه بێته له‌م ڕۆژانه‌دا بێته هه‌ولێر”
محەمەدی حاجی مەحمود ئاشکرای دەکات کە لە بەغدادیشەوە داوایان لێکردووە، لەو ڕووەوە محەمەدی حاجی مەحمود بۆ قسەکردن لەگەڵ لایەنە کوردییەکان، لەو ڕووەوە وتی” له به‌غدادیش داوایان له من كردووه چه‌ندجارێك، به‌ڵام ڕه‌نگه وه‌فدیش له‌به‌غداده‌وه له‌م ڕۆژانه‌دا بێته هه‌ولێر سه‌ردانی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی بكات ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بكرێت، هەر خۆی ”به‌ڕێز موقتەدا سه‌در” چۆته خه‌ڵوه‌ته‌وه نازانم چل ڕۆژه، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان ده‌كرێت، به‌ڕێز سه‌دریش ده‌زانێت كه بێ ئه‌و ئاسان نییه چاره‌سه‌ره‌كان له به‌غداد بكرێت، به‌ڵام هه‌وڵده‌درێت ئێستا ئه‌وان (شیعەکان) له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران كێشه‌یان هه‌یه، كوردیش له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار كێشه‌یان هه‌یه، هیوادارم ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌كو ده‌رگایه‌ك كراوه‌ته‌وه و هه‌نگاو نراوه، به‌ڵكو بتوانین بگه‌یه‌نه ئه‌نجامی باشتر و كاری باشتر، به‌ڵام نه‌رمی هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌وێت. ”
”باوەڕناکەم پارتی و یەکێتی پێویستییان بە کەسی سێهەم هەبێت ”
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا تۆ نێوه‌ندگیری له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌یت له‌هه‌رێم؟
لە وەڵامدا محەمەدی حاجی مەحمود وتی” ناڵێم نێوه‌ندگیری چونكه پارتی و یه‌كێتی نزیكن له‌یه‌كتریه‌وه و پێكه‌وه‌ن، حكومه‌ت و په‌رله‌مانیان پێكه‌وه‌یه، له به‌غداد هاوبه‌شن له هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شن، له‌ڕووی ئابوریه‌وه هاوبه‌شن له‌ڕووی دامه‌زراوه‌ی هه‌رێم هاوبه‌شن، باوه‌ڕناكه‌م پێویستان به‌كه‌سی سێهه‌م بێت بكه‌وێته نێوانیان، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێستا من بۆخۆم هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه پێویسته هه‌وڵێك بدرێت، جوڵه‌یه‌ك به‌و بارودۆخه‌كه و قه‌یرانانه بكرێت، من هه‌وڵێكم داوه بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نگاوه‌كان باشتر و زووتر بڕوات، ئه‌گه‌رنا باوه‌ڕناكه‌م پارتی دیموكراتی كوردستان یان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێویستیان به‌لایه‌نی سێهه‌م بێت له‌نێوان خۆیاندا چونكه ئه‌وان هه‌میشه پێكه‌وه‌ن و نزیكن له‌یه‌كه‌وه و له‌حكومه‌ت و له‌م وڵاته‌دا هاوبه‌شن پێكه‌وه.”
” ئه‌وانیش هه‌وڵیانداوه كه له‌ڕێگه‌ی منیشه‌وه هه‌وڵبده‌ن بۆ چاره‌سه‌ره‌كان”
هیچ لایه‌نێكی عێراقی تۆی ڕاسپاردووە بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا بكه‌وێته گفتوگۆ؟
وەڵامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود بەمجۆرە بوو” به‌دڵنیاییه‌وه له‌به‌غدا زۆربه‌ی زۆریان له حیزبی ده‌عوا، له ئەنجومەنی باڵا ئه‌مانه كاتی خۆی له شاخ پێكه‌وه بووین و ئۆپۆزیسیۆن بووین، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیمان هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه ڕاوێژ هه‌یه و ئه‌وانیش هه‌وڵیانداوه كه له‌ڕێگه‌ی منیشه‌وه هه‌وڵبده‌ن بۆ چاره‌سه‌ره‌كان. ”
واته كاكه حه‌مه بهدهستپێشخهریهوه چووه لای كاك مه‌سعود له‌م سهردانهتدا؟
لە وەڵامدا محەمەدی حاجی مەحمود وتی” هه‌وڵی تر دراوه ناڵێم من یه‌كه‌م كه‌س بووم، به‌ڵام ڕه‌نگه من یه‌كه‌م كه‌س بم كه بابه‌ته‌كه‌م باسكردبێت له‌گه‌ڵیاندا، من هه‌نگاوێكم ناوه و چوومه‌ته لای جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی و ئه‌م بابه‌تانه‌م بۆ باسكردووه ئه‌ویش لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر باشی هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ره‌كان. ”
”ئومێد ده‌كه‌م ئەم هەوڵانە ئه‌نجامی هه‌بێت، ئه‌م بابه‌تانه یه‌كلایه‌نانه نییه لای هه‌موو لایه‌نه‌كانه به‌تایبه‌تی لای یه‌كێتی و لای پارتی، لای هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی شیعه هه‌یه لای سونه هه‌یه له‌عێراقدا لای وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه نه‌ك ته‌نها خۆمان. ”محەمەدی حاجی مەحمود وایوت”
” تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باسکردن بوو لە موشەک بارانکردنی هەولێر لە لایەن ئێرانەوە”
محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژی بەوەشکرد، تەوەرێکی تری گفتوگۆکەی لە گەڵ مەسعود بارزانی لە میانەی سەردانەکەیدا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بریتی بوو، لە باسکردنی موشەک بارانکردنی هەولێر لە لایەن ئێرانەوە، لە مانگی ڕابردوو، لەو ڕووەوە محەمەدی حاجی مەحمود وتی” ئێمه پێمانوایه من خۆشم پێشتر ئه‌و بابه‌ته‌م باسكردووه، پێموایه زانیاری هه‌ڵه درابێت به كۆماری ئیسلامی ئێران، یاخود ده‌كرێت بڕیاره‌كانی دادگای عێراق به‌شێك بێت له‌و هه‌وڵانه بۆیه من پێموایه كۆماری ئیسلامی وڵاتێكی گه‌وره‌یه له‌ناوچه‌كه و هێزێكی گه‌وره‌یه سنوری زیاتر 600 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ كوردستاندا هه‌مانه، كۆماری ئیسلامی هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی كردووه له خه‌ڵكی كوردستان، له هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر كۆمار ئیسلامی نه‌بووایه ڕێگه‌ی به ڕاگهیاندكارهكانه نه‌دایه له‌وانه‌بوو وه‌كو ئه‌نفاله‌كان ئه‌ویش بێده‌نگ ده‌بوو هه‌تا دوای ڕاپه‌ڕین واته پێشوازی له ملیۆنه‌ها خه‌ڵكمان كراوه له ئێران‌دا نابێت كێشه هه‌بێت له نێوان دوو وڵاتی دۆستدا، ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش كوردستان مه‌ترسی نه‌بووه نه له‌سه‌ر ئێران نه له‌سه‌ر توركیا به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌ك بووه له‌ڕووی بازرگانی و له‌ڕووی هاتووچۆوه ئه‌وانیش سوودی زۆرییان له هه‌رێمی كوردستان كردووه. ”
بابەتی هاوشێوە
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ژماره‌یه‌ك پارێزگا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدرا
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه په‌رله‌مان نه‌بووین
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
29.01.2024
سوکایه‌تى و بێڕێزى له‌پاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێته‌وه
02.07.2025
ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
02.07.2025
كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه به‌كوێ گه‌شت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی